ڕیاڵ مەدرید قەیرانی دارایی تێپەڕاندووە و دووچاری قەیرانێکی دیکە بووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی خۆی لە قەیرانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا بپەڕێنێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی لە پێکانی یاریزانەکانی بپارێزێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، لە وەرزی ڕابردوو ڕێژەی پێکانەکان لە یانەی شاهانەی مەدرید (60 پێکان) بووە، لەسەروبەندی ئەو یانانەدابووە کە یاریزانانیان زۆرترین پێکانیان تووشبووە (ئەتلەتیکۆ مەدرید 31، بەرشلۆنە 22)، ڕیزبەدییەکانیش دەریدەخەن یاریزانانی ڕیاڵ دوو هێندەی یانەکانی دیکە دووچاری پێکان بوون،

لەم وەرزەدا (لەماوەی مانگێک و 15 ڕۆژدا) یاریزانانی دووچاری 19 پێکان بوون، کۆی گشتی یاریزانە پێکراوەکان 14 یاریزان بوون.

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هاوکاری کارلۆ ئەنچلۆتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پێکانەکان، گۆڕانکارییان لە ستافی ڕاهێنانی جەستەیی و پزیشکیدا ئەنجامدا، ڕاهێنەری جەستەیی پێشوویان گەڕاندەوە بەناوی ئەنتۆنیۆ پینتۆس، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە و ستافەکەشی سەرکەوتوونەبوون لە چارەسەرکردنی بارودۆخەکە.

بابەتی پێشتر

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سێ کاندیدی یەکێتی لە هەولێر دەرچوون

بابەتی دواتر

هاوپەیمانی كوردستان لە سلێمانی و كەركوك یەكەمە و لە هەولێریش دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 20 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن

یانەى مانچستەر سیتی جولیان ئەلڤارێزی بە 20 ملیۆن یۆرۆ کڕی. پاش بەشداریکردن لە مۆندیال و تۆمارکردنی سێ گۆڵ…
Total
0
Share