پێنج ڕاهێنەر چاوەڕێی جێگەكەی ئەنچلۆتی دەكەن

ئەگەر ئەنجامەكانی ڕیاڵ مەدرید لەسەر خراپی بەردەوام بێت، پیرێزی سەرۆك دەستبەرداری ئەنچلۆتی دەبێت و پێنج كەسیشی بۆ جێگەكەی داناوە.

پاش شكستی كلاسیكۆ بە ئەنجامێكی گەورە، ڕەخنەیەكی زۆر ڕووبەڕووی كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید كراوەتەوە.

ڕاگەیاندنەكانی مەدرید جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە پیرێزی سەرۆك پێنج كەسی بۆ جێگەكەی داناوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دەبێت گەر ئاست و ئەنجامەكانی ڕیاڵ مەدرید بە خراپی بمێنێتەوە.

ئەو پێنج كەسەی دیاریكراون بۆ جێگەی ئەنچلۆتی بریتین لە (تۆماس تۆخێل، پۆچتینۆ، یۆرگن كلۆپ، ڕائول گۆنزالێس ، چابی ئەلۆنسۆ)

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی باسی لەوە كردووە كە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لەكۆتایی وەرز ناسناوێكی گەورە بەدەستبهێنێت، ئەنچلۆتی لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە پێشبڕكێی كات دەكات بۆ گەیشتن بە یارییەكەی چێڵسی

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و نمەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share