لیڤاندۆڤسکی: کەس بیری چوار گۆڵەکەی ڕیاڵ و 8-2ی نەماوە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هاندەران بیری (8-2)ی بایرن و بەرشلۆنە، هەروەها ئەو چوار گۆڵەیان نەماوە کە لە یەک یارییدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆماری کردووە.

هێرشبەرە نوێیەکەی بارسا بە ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە، “تۆپی پێ ئەوە نییە کە لە ڕابردوودا کردوومە، بەڵکو ئەوەیە کە لە ئێستادا دەیکەم، ماوەیەکی دوور و درێژ لەمەوبەر چوار گۆڵم بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە یەک یارییدا تۆمار کرد، ئەوە بووە ڕابردوو.”

هەروەها لە بارەی ئەنجامی (8-2)ی نێوان بایرن میونشن و بەرشلۆنە، دەڵێت، “نەخێر، بە دڵنیاییەوە کەس ئەو ئەنجامەشی بیر نەماوە.”

لیڤاندۆڤسکی لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 بە تێچووی 50 ملیۆن یورۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد، لە چاوپێکەوتنەکەدا دووپاتی دەکاتەوە، ئامانجی بەتەنها تۆمارکردنی گۆڵ نییە، بەڵکو چنینەوەی ناسناوەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share