هاندەران دەیانەوێت ڕای مباپی بگۆڕن

هاندەرانی پاریس سانجێرمان لە هەوڵەكانیان بۆ گۆڕینی ڕای مباپی بەردەوامن و یاریزانەكەش لە یارییەكەی سانت ئیتیان چووە مێژووی پاریس سانجێرمانەوە.

كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی مباپی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت و ڕاگەیاندنەكانیش پێیانوایە بەرەو ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەنگاو دەنێت.

مباپی لە یارییەكەی سانت ئیتیان دوو گۆڵی كرد و گۆڵێكیشی دروستكرد، هاندەران بە درێژایی یارییەكە گۆرانیان بە ناوی مباپییەوە دەوت وەك فشارێك بۆ ئەوەی بیهێڵنەوە.

چەندین لافیتەی گەورەشیان هەڵواسیبوو تا پەشیمانی بكەنەوە لە ڕۆیشتن.

مباپی بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 156 گۆڵ بەرزكردەوە و شانبەشانی ئیبراهیمۆڤیچ دووەم گۆڵكاری مێژووی پاریسە.

گۆڵكاری یەكەم، بەناوی كاڤانی هێرشبەری مانچستەر یونایتدەوەیە كە پێشتر بە درێسی پاریسەوە 200 گۆڵی تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

خواردنی ماسی چ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستیی مێشکی مرۆڤ هەیە؟

بابەتی دواتر

ئاسۆی گفتوگۆ دەركەوتەوە.. شاندی ڕوسی لە بیلاڕوسە، بەڵام زیلینسكی تێبینی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share