دێنڤەر تۆڵەی یاریی دووەمی لە مەیامی کردەوە

تیمی دێنڤەر ناگێتس بەهێزەوە گەڕایەوە و سێیەم ڕووبەڕووبونەوەی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بۆ یاریی باسکە لە مەیامی هیت بردەوە.

دوای ئەوەی لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی فاینەڵی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بە مەیامی هیت دۆڕاند، تیمی دێنڤەر ناگێتس بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهێزەوە گەڕایەوە و یاریی سێیەمی لەنێو یاریگا و هاندەرانی مەیامیدا بردەوە.

دێنڤەر لە “ئەمریکان ئایرلاینز ئارینا” بە ئەنجامی (109-94) بەسەر مەیامی هیتدا، ڕۆڵی سەرەکی ئەم ئەنجامەش لە ئەستۆ هۆکیچی سڕبی بوو کە باشترین ئاستی پێشکەشکرد.

لە ئێستادا تیمی دێنڤەر ناگێتس براوەی دوو لە کۆی سێ یاریی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکایە (NBA)، لە سێ یاریی داهاتوودا پێویستی بە دوو بردنەوەیە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی وەرز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share