(ڤیدیۆ) دانیمارک ناخۆشترین ڕۆژی بەڕێکرد و بە فینلەندا دۆڕا

ئەمڕۆ، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان هەڵبژاردەکانی دانیمارک و فینلەندا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی فینلەندا کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی دانیمارک لە کۆپنهاگن ئارینا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی فینلەندا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میوان کۆتاییهات.

لە کۆتاییەکانی تایمی یەکەمدا کریستیان ئیریکسنی ئەستێرەی دانیمارکی یانەی ئینتەرمیلان دووچاری بارودۆخێکی تەندرستی خراپ بوو، بەهۆیەوە یارییەکە بۆ کاتژمێرێک ڕاگیرا.

دوای دەستپێکردنەوەی یاری لە تایمی دووەمەوە، فینلەندا لە خولەکی 59 گۆڵێکی لەلایەن جولێل پۆهانپالۆوە تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی دانیمارکیەکان فشارێکی قورسیان لەسەر گۆڵی ڕکابەرەکەیان دروستکرد، بەڵام چەندین هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان لەدەستدا و یارییەکە (0-1) لەبەرژەوەندی شینپۆشەکان کۆتاییهات.

https://streamable.com/g373w6

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، فینلاند سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و دانیمارکیش ناچاردەبێت لە دوو یاری داهاتوودا بەوپەڕی تواناوە هەوڵی بردنەوە بدات.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی زۆر دەمێكە هێندەی ئێستا یەكڕیزنەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share