(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می کالچیۆ له‌ یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یوڤانتۆسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی نێراتزۆری له‌ خوله‌کی 17 له‌لایه‌ن ئیدین دزیکۆوه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 89 له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالاوه‌ به‌ لێدانی سزا تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌،ئینته‌ر میلان به‌ 18 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤانتۆس به‌کۆکردنه‌وه‌ی 15 خاڵ بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌ ساسولۆی دۆڕاند و لوتکه‌ی بۆ میلان چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ساسولۆ تۆمارکرد.…
Total
0
Share