(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە زەحمەت لە لیڤانتی بردەوە

بە گۆڵێکی مێسی، بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر لیڤانتی تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 13ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر لیڤانتی تۆمارکرد.

ئەمشەو بارسا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی لیڤانتی کرد و یانەی میوان کەتەلۆنییەکە زەبەلاحەکەیان دووچاری ئاستەنگی کرد، سەرەڕای ئەوەی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا گریزمان و هاوەڵانی توانیان باڵادەستی نیشانبدەن، لەبەرانبەردا یانەی میوان بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو چەند جارێک مەترسیان بۆسەر گۆڵی تێرشتیگن دروستکرد، بەڵام هێرشبەرانی دوو جەمسەرەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئازولگرانا باشتر و بەهێزتر لە تایمئی یەکەم گەڕایەوە و توانیان گۆڵێک تۆماربکەن، گۆڵەکەش لە خولەکی 76 لەلایەن لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنەوە تۆمارکرا و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە (1-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە (17) خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو و جیاوازی نێوانیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ نۆ خاڵ فراوانبوو، لە بەرانبەردا لیڤانتی بە 11 خاڵەوە لە پلەی 18ی ڕیزبەندی کەوتە ژێر هێڵی سوورەوە.

بابەتی پێشتر

میلان 2-2 پارما

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە 1-0 لیڤانتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share