دواین زیانیارییەكان لەسەر بازاڕی گواستنەوەی بەرشلۆنە

ئیدارەی بەرشلۆنە دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ پاریس بكات و ئۆبامیانگیش ئامادەیە بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئیدارەی بەرشلۆنە سورە لەسەر فرۆشتنی دێمبلی و بەنیازە بیداتە یانەی پاریس سانجێرمان.

بەرشەلۆنە بۆ دەستبەردار بون لە دێمبلی داوای 20 ملیۆن یۆرۆی كردووە، لە بەرامبەریشدا دەیەوێت ئیكاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەستبكەوێت.

جگە لەوەش ئۆبامیانگی گابۆنیش ئامادەیی خۆی پیشانداوە بەشێوەیەكی خۆڕایی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بەرشلۆنەوە بكات.

ئۆبامیانگ لە یانەی ئارسناڵ دوورخراوەتەوە لەبەرئەوەی لە ژێر ڕێنماییەكانی یانەكەدا هەڵسوكەوتی نەكردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئاوریشم گرانە؟

بابەتی دواتر

سەرۆكی پارتی دەیەوێت خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share