(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ ده‌ستبه‌تاڵی له‌ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ‌ له‌ یاریگای تیرێزا ڕیڤێرۆ له‌ مه‌درید میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ڕایۆ له‌ خوله‌کی 30 له‌لایه‌ن ڕادامێل فالکاوی کۆڵۆمبییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ به‌کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ، له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگاوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ 15 خاڵه‌وه‌ وه‌ک هه‌فته‌کانی ڕابردوو له‌پله‌ی نۆیه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share