مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردندا كرد و ئەو كاندیدەی كە دەنگی پێدا ئاشكرادەكرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە بەغداد بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی كرد.
لەو كاتەی كارتی دەنگدانەكەی خستە ناو سندوقی دەنگدانەوە، وێنەی كارتەكە گیراوە، لە وێنەكەدا كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، دەركەوتووە كازمی دەنگی بە حوسێن عەرەب كاندیدی حزبی “ئیرادە” داوە لە بازنەی 12ی پارێزگای بەغداد.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەستیپێكرد كە نزیكەی 25 ملیۆن هاوڵاتی مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدان هەیە و سێ هەزار و 226 كاندیدی 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسی و سەربەخۆ، كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، بڕیارە لەدوای 24 كاتژمێر لە كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنیش كۆمسیۆن ئەنجامەكان ڕابگەیەنێت.