پڕۆژەی ڕێگای ئاسنینی نێوان تاران و سنە تەواوبوو

دوای چەند ساڵێک لە دەستپێکردنی ڕاکێشانی هێڵی ئاسنین لە تارانەوە بۆ شاری سنە، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دروستكردنی ڕێگا ئاسنینەكە تەواوبوو.

دوایین قۆناغەکانی پڕۆژەی ئاسنەڕێی تاران بۆ سنە بەدرێژایی 410 کیلۆمەتر کۆتاییهات و بڕیارە وادەیەک بۆ بەڕێکەوتنی شەمەندەفەر دیاریبکرێت.

ئەو پڕۆژەیە کە سەرەتا لە تارانەوە بۆ هەمەدان بوو، بەشی هەمەدان بۆ سنە لە ساڵی 2016ەوە دەستیپێکردووە، قروە، دێگولان و سنە سێ وێستگەی ئەو پڕۆژەیەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دروستکردنی ڕێگەی ئاسنینی نێوان تاران بۆ هەمەدان و لەوێشەوە بۆ سنە، ماوەی چەند ساڵێکی خایاند و لە پارێزگای سنە ڕێگەکە دوو وێستگەی دەبێت، واتە شەمەندەفەرەکە لە هەردوو شارۆچکەی کوردنشین قروە و دێگولان دەوەستێت و سەرنشین هەڵدەگرێت یان دادەبەزێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان: كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس لە گردی زەرگەتە دەبەستن

بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “چەند كەسێك بەیاننامەیەكیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاوكردووەتەوە كە كەمینەیەكی تەوریسچین، گوایە كۆنفرانس…
Total
0
Share