کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.

جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “وا بڵاوکرایەوە کە بەشێک لە ئامێرەکان کارناکەن، بەڵام ئەوە تەنها چەند کێشەیەکی هونەریی بچووک بوون و ئێستا ئامێرەکان لە بنکەکاندا بەبێ کێشە کاردەکەن”.

لەبارەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایگەیاند، “هەندێک حاڵەتی لەو شێوەیە ڕوویانداوە، بەڵام ئەوە چەند حاڵەتێکی کەمە و هەندێکجار بەهۆی هەڵەی کەسییەوە کێشە بۆ ئامێرەکان دروستدەبێت”.

جەلیل عەدنان ڕاشیگەیاند، “ئامێرەکان بەبێ کێشە کاردەکەن و هیوادارین دەنگدەر لەو کێشە هونەرییانە نەترسێت و ئەو کاتەی ماویەتی بچێتەسەر سندوقەکانی دەنگدان”.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە ناوەندەکاندا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، “کێشەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە و گرفتی لە پرۆسەکەدا دروستکردووە، بەڵام لە چارەسەرکردنیداین”.

ڕەنج شوکری وتەبێژی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پرۆسەی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، ئەم جۆرە کێشانەی تیادا دروستدەبێت و کێشەکەش لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەیە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: فەڵەستین واتە دەوڵەتێكی تیرۆريست لەنزیك ماڵەكەم

بابەتی دواتر

كازمی دەنگی بەم كاندیدە دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share