لە ئاسمانەوە دەبارێت.. سامانەكەی مەسك 11 ملیار دۆلار زیادیكرد

ئیڵۆن مەسك، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا و دامەزرێنەی كۆمپانیای سپەیس ئێكس بەهۆی زۆریی سامانەكەیەوە لە جیهان دووردەكەوێتەوە.

پوختەی سامانەكەی مەسك بۆ 223 ملیار دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەپێی پێنوێنەكانی بلومبێرگ بۆ ملیاردێرەكان، پاش دوایین گەڕی پارەداركردن كە بووەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای كۆمپانیای سپەیس ئێكس بۆ زیاتر لە 100 ملیار دۆلار.

ئەو دۆخە بڕی 10.6 ملیار دۆلاری دیكە دەخاتەسەر سامانەكەی مەسك، ئەمەش بەهۆی خاوەندارێتیكردنی كۆمپانیای مووشەكە ئاسمانییەكان كە لە ساڵی 2002 دایمەزراند بە ئامانجی داگیركردنی مەریخ.

جێف بیزۆس، دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن لە پلەی دووەمدا ماوەتەوە بە پوختەی سامانی 191.6 ملیار دۆلار.

مەسك نزیكەی سێ لەسەر چواری سامانەكەی لە كۆمپانیای تێسلاوە بەدەستهێناوە، كە ساڵی 2003 بەشداریكردووە لە دامەزراندنیدا پاش بەدەستهێنانی سامانێك لە فرۆشتنی سایتی بازرگانیی ئەلیكترۆنیی PayPal بە eBay Inc بەرامبەر بە 1.5 ملیار دۆلار.

بەها نوێیەكەی SpaceX پاش زیاتر لە ساڵێك دێت بەسەر تەواوكردنی یەكەم گەشتی ئەزموونیی گەشتیارانی ئاسمان بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان لەلایەن كۆمپانیاكەی مەسكەوە كە ناوچەی هۆرسۆن لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای كردووەتە بنكەی خۆی.

بەهۆیەوە لەئێستادا بەهای كۆمپانیاكە بەرزتربووەتەوە لە بەهای كۆمپانیای Lockheed Martin Corp، كە گەورەترین بەڵێندەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریكایە.

بیزۆس و زوكەربێرگ
خاوەن ملیارەكانی جیهان سامانەكانیان بەخێرایی كەڵەكە دەكەن هاوكات لەگەڵ هەڵڕشتنی پارە لەلایەن بانكە ناوەندییەكان بۆناو ئابوریی جیهان، ئەوەش لەكاتێكدا ملیۆنان كەس لە نێوەندی باشبوونێكی لاوازی ئابوریدا بە بێكاری ماونەتەوە.

لەمساڵدا تائێستا سامانی دەوڵەمەندترین 500 كەس 742 ملیار دۆلاری چووەتەسەر، بەپێی پێنوێنەكانی بلومبێرگ.

بەڵام تەنانەت لەنێو ملیاردێرەكاندا، زیادبوونی بەرچاوی سامانی مەسك وایكردووە بچێتە ناو خولگەیەكی تایبەتەوە.

لەبەرامبەردا بیزۆس لەمساڵدا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەسەر سامانەكەیدا نەهاتووە، دوای ئەوەی پشكی ئەمازۆن ڕووبەڕووی دابەزین بووەوە پاش یەكەم بەرزبوونەوەی دوای گرفتەكانی كۆڤید- 19.

لەكاتێدا سامانی بیڵ گەیتس كەمیكرد بەهۆی گواستنەوەی هەندێك لە سامانەكەی بۆ میلیندا فڕێنش گەیتس-ی هاوژینی پێشووی.

هەروەك پوختەی سامانی مارك زوكەربێرگ، سەرۆكی جێبەجێكاری فەیسبووك لە چەند كاتژمێرێكی كەمی هەفتەی پێشوودا بە بڕی 6 ملیار دۆلار كەمیكرد، پاش ئەو وەستانەی تووشی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هات، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی كاری كۆمپانیاكەی دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێژەی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان بزانە

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: فەڵەستین واتە دەوڵەتێكی تیرۆريست لەنزیك ماڵەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی…
Total
0
Share