بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس: “ریاڵ مەدرید دەبێت سزا بدرێت”

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان داوا دەكات یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ڕێكارە نایاساییەكانیەوە، سزابدرێت.

لە كەرنەڤاڵێكی ڕۆژنامەی لاگازێتا-ی ئیتاڵیدا، لیۆناردۆ هێرشی توندی كردە سەر ڕاهێنەر و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لیۆناردۆ وتی، “بۆ ماوەیەكی زۆرە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدات بەخۆڕایی مباپێ بكڕێت و هەوڵەكانیشیان ڕێكخراوە”.

نیگەرانیی بەرپرسەكەی پاریس لەوەدا بوو، كە “باسكردنی مباپێ لەلایەن سەرۆك و ڕاهێنەر و یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدەوە لەكاتێكدا هێشتا یاریزانی پاریسە، كارێكی هەڵەیە و پێویستە سزابدرێن”.

بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سان جێرمان جەختی لەوە كردەوە، ئێستا ئامانجی سەرەكییان نوێكردنەوەی بۆندی مباپێ-ی هێرشبەرە و پێشیانوایە گرنگترین یاریزانە بۆ یانەكەیان.

بابەتی پێشتر

چاڤی هێرناندێز: هەموو ئەگەرەكان بۆ بەرشلۆنە كراوەن

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی ڕوسی کەوتەخوارەوە و 19 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share