ئەم مانگە بۆ بۆندە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید یەکلاکەرەوەیە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کیلیان مباپێی فەرەنسیدا ڕێککەوتنیان کردووە، چاوەڕوانی یانەی پاریس سان جێرمانن دەستبەرداربوون لە ئەستێرە جیهانییەکە ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، (مانگی ئاب) بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید مانگی ئاڵتونییە، لەم وادەیەدا هەمیشە بۆندی گەورە و هەژێنەریان یەکلاییکردووەتەوە، بەتایبەت لە کۆتاییەکانی مانگ، تیایدا بابەتی یاریکردنی ئاسکە فەرەنسییەکەی پاریس لە مەدرید یەکلاییدەکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کیلیان و لێپرسراوی کارەکانی بەڕێککەوتن گەیشتووە، یاریزانەکەش پابەندە بەهەموو ئەو بەڵێنانەی بە بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانەیداوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادەنەبووە گرێبەست لەگەڵ پاریس نوێبکاتەوە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات، لە بەرامبەردا ناسڕ خلێفی متمانەی بە تواناکانی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکەی نەماوە و خودی خۆی ئەرکی نوێکردنەوەی بۆندی مباپێی گرتووەتە ئەستۆ.

موندۆ نوسیویەتی، بابەتەکە گەیشتووەتە ئاستی سەرۆکایەتی یانە، بۆیە هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان بەتایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید نایانەوێت لەگەڵ پاریس بکەونە جەنگێکی قورسەوە، چونکە دەزانن هەڕەشەی ئەوە لە یاریزانەکە کراوە وەرزێکی دیکە لەسەر کورسی یەدەگ دایبنیشێنن تاوەکو بۆندەکەی نوێدەکاتەوە.

ئەگەر سەرۆکایەتی ڕیاڵ لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو نەبێت، وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر مباپێ دەکڕێت و بڕی 40 ملیۆن یورۆ پاداشتی خۆڕاگری پێدەدات، لەپای نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە.

بابەتی پێشتر

کومان سێ یاریزانی بەرشلۆنەی ناوێت

بابەتی دواتر

درێسیل بە پێنج میدالیای ئاڵتونەوە کۆتایی بە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share