فۆربس ناوی گەنجترین 15 ملیاردێرەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە

گۆڤاری “فۆربس”ی ئەمریکی ناوی 15 گەنجترین ملیاردێرەکانی جیهان، کە تەمەنیان لەخوار 40 ساڵەوەیە بۆ ساڵی 2021 بڵاودەکاتەوە، لەو ژمارەیەش تەنها یەک ژنی تێدایە کە لینسی سنایدرەوە کە سامانەکەی 4.2 ملیار دۆلارە.

ئەو ناوانەی گۆڤاری فۆربس بڵاویکردوونەتەوە لە کەمترین تەمەنەوە دەستپێدەکات بۆ سەرەوە و بەمشێوەیەیە:

سام بانکمان فراید، تەمەنی 29 ساڵ، خاوەنی 22.5 ملیار دۆلارە.

ئیڤان شبیگڵ، تەمەنی 31 ساڵ، دامەزرێنەری جێبەجێکاری سناپ چاتە و سامانەکەی 13.8 ملیار دۆلارە.

بۆبی مێرڤی، تەمەن 33 ساڵ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی سناپ چات، سامانەکەی 15.2 ملیار دۆلارە.

فرێد ئیرسام، تەمەن 33 ساڵ، یەکێکە لەدامەزرێنەرانی Coinbase Global بۆ دراو و کۆمپانیای Paradigm بۆ وەبەرهێنان، سامانەکەی 3.5 ملیار دۆلارە.

لۆکاس واڵتن، تەمەن 35 ساڵ، سامانەکەی 17.2 ملیار دۆلارە.

بایجۆ بیهات، تەمەن 36 ساڵ، سەرۆکی جێبەجێکاری Robinhood Markets، سامانەکەی 2.9 ملیار دۆلار.

مارک زوکەربێرگ، تەمەن 37 ساڵ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک، سامانەکەی 134.5 ملیار دۆلارە.

داستن مۆسکۆفیتز، تەمەن 37 ساڵ، دامەزرێنەری ASANA، سامانەکەی 24.1 ملیار دۆلار.

براین ئارمسترۆنگ، تەمەن 38 ساڵ، سەرچاوەی سامانەکەی دراوە دیجیتاڵییەکانە و دەگاتە 11.5 ملیار دۆلار.

ناسان بلیچارد کزیک، تەمەن 38 ساڵ، دامەزرێنەری Airbnb، سامانەکەی 10 ملیار دۆلارە.

سکۆت دنکان، تەمەن 38 ساڵ، کۆمپانیای Pipelineـی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە، سامانەکەی 6.2 ملیار دۆلارە.

ر.ج  سکارنیچ، تەمەن  38 ساڵ، خاوەنی کۆمپانیای Rivian بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، سامانەکەی 3.4 دۆلارە.

ئێرنست گارسیا، 39 ساڵ، خاونەی Carvana بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، سامانەکەی  9.3 ملیار دۆلارە.

لینسی سنایدەر، 39 ساڵ، میراتگری زنجیرە چێشتخانەکانی In-N-Out Burger، سامانەکەی دەگاتە 4.5 ملیار دۆلار.

بین سیلبرمان، تەمەن 39 ساڵ، دامەزرێنەری Pinterest بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، سامانەکەی دەگاتە 3.3 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

زنجیرەی دواخستنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان بەردەوامیی هەیە

بابەتی دواتر

ترەمپ لە لیستی دەوڵەمەندترینەکانی ئەمریکا ھاتەدەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share