چۆن بەرگریی لەشت بۆ وەرزی زستان ئامادەدەكەیت؟

وەرزی زستان بە نەخۆشییە گوازراوەكانیەوە ناسراوە، بەتایبەت ئەو جۆرانەی تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبن، بۆیە باشترە بەر لە تووشبوون سیستمی بەرگریی لەشت بەهێز بكەیت.

لە دیارترین ئەو نەخۆشییانەی رووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە ئەنفلۆنزا و پەتا جۆراوجۆرەكانە، جگە لەوەی ئەگەری هەیە گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زستانی داهاتوودا بڵاوببێتەوە.

بەرامبەر ئەم نەخۆشییانە مرۆڤ دەتوانێت رابوەستێتەوە لەڕێی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەشی، وەك ئەوەی جولیا زومبانۆ-ی شارەزای بواری خۆراك ئاماژەی پێدەدا.

جولیا وتی، “بەهێزكردنی بەرگریی لەش زۆر پێویستە، بەتایبەت دوای گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندنگاكان و، زۆربوونی تێكەڵاوبوون لەگەڵ هاوڕێكانیاندا دەبێتەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكان، ئەوانیش لای خۆیانەوە دەیگوازنەوە بۆ ئەندامانی دیكەی خێزانەكانیان”.

بۆ ئەوەش زومبانۆ چەند ئامۆژگارییەكی هەیە لەوانە خواردنی (سپێناخ، تو، ماستی یۆنان، سەوزە و میوە).

هەروەك خواردنی (تۆوی شیا و كەتان) بە گرنگ ناودەبات بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی سەرەكیی ترشی ئۆمیگا 3-ن، خواردنی ئەم تۆوانە دەتوانرێت لەڕێی تێكەڵكردنیانەوە بێت لەگەڵ زەڵاتە.

ئەو جۆرە ترشانە بەوە ناسراون كە هاریكاریی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش دەدەن بۆ وەڵامدانەوە دژ بە هەوكردن.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە هەولێر بەهۆی بەرازێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share