مەزڵوم عەبدی بەشداریی كەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجەلان دەكات، سەركردە دەستگیركراوەكەی پەكەكە بە “كلیلی چارەسەری ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست” وەسفدەكات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە بە تویتێك پشتگیری و بەشداری لە كەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان كرد، نووسیویەتی، “ڕێبەر و هزرمەند عەبدوڵا ئۆجالان، دامەزرێنەری فکری پێکەوەژیانی ئازادە، کلیلی چارەسەری ئاشتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی ئەودایە”.
بۆیە عەبدی پێیوایە، “ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئاشتییەکی بەردەوام لەگەڵ خۆی دەهێنێت”.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە هاشتاگی “#FreedomForOcalanNow”ی لە توویتەكەیدا دووبارە كردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەمپینی ئازادی ئۆجەلان لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاستی جیهان دەستی پێکرد.