فەرماندەی ئەو سەربازانەی سەدام حسێن-یان دەستگیركرد كۆچی دواییكرد

ڕایمۆند ئۆدیێرنۆ

ئەو جەنەڕاڵەی ئەمریكییە سەركردایەتی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكرد لە جەنگی عێراق و سەربازەكانی سەدام حسێن-یان دەستگیركرد لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

خێزانەكەی ڕایگەیاند، ڕایمۆند ئۆدیێرنۆ، جەنەڕالی ئەمریكی خانەنشین پاش ململانێی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە ڕۆژی هەینی كۆچی دواییكردووە.

ئۆدیێرنۆ، كە بنەڕەتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ویلایەتی نیوجێرسی، ساڵی 1976 ئەكادیمیای سەربازیی ئەمریكای لە وێست بۆینت تەواو كردووە، چەند پلە و پۆستی لە سوپا و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكادا هەبووە.

ئۆدیێرنۆ لە سێ قۆناغی جیادا خزمەتە سەربازییەكەی لە عێراق بەسەربردووە، لەنێوان 2008 تا 2010 فەرماندەی باڵای هێزەكان بووە لە بەغداد، لە ساڵی 2006 تا 2008 فەرماندەی فەیلەقی هێزە فرەڕەگەزەكان بووە لە عێراق.

سەربازەكانی لە تیمی چوارەمی پیادەی ئەمریكا بەشداربوون لە دەستگیركردنی سەدام حسێن، سەرۆكی لەسەركارلابراوی عێراق لە كانونی یەكەمی 2003.

كاروانی سەربازیی جەنەڕاڵە ئەمریكییەكە 39 ساڵی خایاند و لە ساڵی 2015 خانەنشین بوو.

بابەتی پێشتر

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

كازمی دوای دەنگدان: بەڵێنەكەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستكەوتێكی ئەمنیی گەورە بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share