ئەمریكا و ڕوسیا ململانێی سەربازی دەبەنە كیشوەری بەستەڵەكی باكوور

ئەمریكا هەزاران سەربازی ڕەوانەی كیشوەری بەستەڵەكی باكوور كردووە و لەگەڵ ڕوسیادا ململانێیانە لەسەر كۆنترۆڵكردنی كیشوەرەكە، هۆكارەكەش كانزا و هایدرۆكاربۆنەكانە.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، بڕیاربووە لەم مانگەدا ئەمریكا بە بەشداریی 8000 سەرباز مانۆڕێكی سەربازی لە كیشوەرە بەستووەكەدا ئەنجامبدات.

سەرەتای ململانێی ڕوسیا و ئەمریكا لەو كیشوەرەدا دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ پێشتر، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا ململانێكە زیادیكردووە، بەو پێیەی هەردوو وڵاتەكە سنووری دەریاییان لەگەڵ كیشوەری بەستەڵەكی باكووردا هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، توانەوەی بەشێك لە بەفر و سەهۆڵبەندانی كیشوەری بەستەڵەكی باكوور، ڕێگەخۆشكەرە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی فراوانتر بۆ هەردوو وڵاتەكە بكاتەوە بەمەبەستی گەیاندنی هێز و كەلوپەل بە كیشوەرەكە.

ئەوەی وایكردووە وڵاتانی زلهێز و بەتایبەت ئەمریكا و ڕوسیا هەوڵی قایمكردنی جێپێی خۆیان لە كیشوەری بەستەڵەكی باكووردا بدەن، یەدەگی هایدرۆكاربۆن و كانزاكانە كە لەژێر دەریادان لەو كیشوەرەدا.

بابەتی پێشتر

مه‌سعود بارزانی-ش لەبارەی "سووكایەتیكردن" بە سیستانی هاتە سەرهێڵ

بابەتی دواتر

عێراق 150 هەزار پارچە شوێنەواری گێڕاوەتەوە کە لەساڵی 2003وە دزراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 104 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share