بەرهەم مستەفا: داوادەکەین دوو مووچە بەسەریەکەوە دابەشبکرێت

ئەندامێكی سكرتارییەتی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی كە مووچەی وەزارەتی پەروەردەیە تەنها بۆ مووچە روو لە ناوەندەكانی خوێندن دەكەین و بایكۆت بەردەوامە و داوادەكەین دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكرێت.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سكرتارییەتی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 13ی 9ی 2023 ەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنمان كردووە و سبەی كە مووچەی وەزارەتی پەروەردەیە تەنها بۆ مووچە روو لە ناوەندەكانی خوێندن دەكەین و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەین كە پێمانوایە ئەوە تاكە رێگایە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان.

راشیگەیاند، ئێمە داوای مافی مامۆستایان دەكەین و ترسمان هەیە ئەمساڵ چەند مووچەیەكی مامۆستایان بفەوتێت بۆیە داوادەكەین دوو مووچە پێكەوە دابەشبكرێت و مافی مامۆستایان و مووچەخۆران نەفەوتێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور یاداشتێکیان واژووکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە ساڵیادی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.…
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی…
Total
0
Share