پێشبینییەكانی كەشناسی: تەم لە ناوچە جیاجیاكاندا دروستدەبێت

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و سبەی بەیانیش تەم دروست دەبێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتێکدا لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینش دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش، پێشبینی بارانبارین دەکرێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

لەبارەی رۆژی هەینیشەوە دەڵێت، کەشوهەوا هاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە دەمێنێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیانیدا تەم دروست دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش ئەگەری بارانبارین بەشێوەی لێزمە باران هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی…
Total
0
Share