ناوی “کامپ نو”ی یاریگای بەرشلۆنە دەگۆڕێت

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا دووپاتیدەکاتەوە، دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگای “کامپ نو”، ناوێکی دیکە بۆ یاریگاکە پێشنیازدەکرێت.

لەچاوپێکەوتنێکدا لاپۆرتا بە ئێزگەی کەتەلۆنیا 1ی ڕاگەیاندووە، “نۆژەنکردنەوە و بەرەوپێشبردنی یاریگای کامپ نو لە ساڵی 2022 دەستپێدەکات و لەنێوان ساڵانی 2025 بۆ 2026 کۆتاییدێت”، لەو ماوەیەدا پێکهاتەی بارسا لە یاریگای مەشقەکان، یاخود یاریگایەکی دیکە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەنجامدەدات.

بەوتەی لاپۆرتا، یاریگاکە نوێدەکرێتەوە و هەزار کورسی دیکەشی بۆ زیاددەکرێت، هاوشێوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بنمیچی بۆ زیاددەکرێت لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی بیناسازی و تەکنەلۆژی بۆ کارئاسانی زیاتری هاندەران.

ئیدارەی بارسا لەئێستادا بەدوای سپۆنسەرێکی گونجاودا دەگەڕێت، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن کۆمپانیاکانی گۆڵدمان ساکس، یان ڕاکوتین بە دابینکردنی تێچووی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە ببنە سپۆنسەری درێژخایەنی یانەکە.

ئەم هەنگاوە ئەگەر بەپێی پلانەکانی لاپۆرتا بەڕێبکات، لە داهاتوودا ناوی “کامپ نو” بۆ یەکێک لە “گۆڵدمان ساکس ستادیەم”، یان “ڕاکوتین ستادیەم” گۆڕانکاری بەسەردادێت، کە ناوی سپۆنسەرە پێشبینیكراوەكانیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share