نهێنییەکەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا لە دوواین چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی 2022 چوار تاوەکو شەش یاریزان دەکڕێت، ئامادەش نەبوو ناوی یاریزانەکان ئاشکرابکات.

لەو بارەیەوە سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، گرێبەستەکانی داهاتووی یانەی بەرشلۆنە و خواستی لاپۆرتا ئاشکران، ئەو یاریزانانەی هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدرێت، بریتین لە فرانک کیسی کە گواستنەوەی بەبێ بەرامبەر لە یانەی ئەی سی میلانەوە یەکلاییبووەتەوە.

ئەوانی دیکەش پێکهاتوون لە: ئەندریاس کریستنسن و سیزار ئازپیلیکوێتا (چێڵسی)، نەسیر مەزراوی (ئەیاکس ئەمستەردام)، ڕافینیا (لیدز یونایتد)، بۆندی ڕافینیای تەمەن 27 ساڵ کە لەپێگەی باڵەکانی هێرشبەری یاریدەکات نزیکە لە کۆتاییهاتنەوە.

هەموو ئەم بۆندانە، هاوکاتن لەگەڵ خەونی کڕینی هێرشبەرێکی گەورە و ئەگەرەکانیش بەئاڕاستەی ئێرلینگ هالاند، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، هەروەها ئانتۆنی هێرشبەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامن.

بابەتی پێشتر

هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی نەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ بەدرێسی مانچستەرەوە لەزەرەردایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share