ئارسیناڵ لە کۆتا ساتی گواستنەوەکاندا ئەتلەتیکۆ مەدریدی شۆک کردووە

نێردراوی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە کۆتا ساتی میرکاتۆی هاوینەدا، نرخی شکاندنی بۆندی یەکێک لە یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشکەشکردووە و دەرفەتیان بە یانەی فرۆشیار نەداوە یاریزانی شوێنگرەوە دابینبکات.

ماڵپەڕی لایبێرتاد دیجیتاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای گواستنەوەکانەوە تاوەکو دوو ڕۆژی ڕابردوو یانەکانی ئارسیناڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دانوستاندندا بوون بۆ گواستنەوەی تۆماس پارتێی ناوەندکاری پێکهاتەی سیمیۆنی، بەڵام سەیروسەمەرە ڕوویداوە کاتێک لە کۆتا ساتدا ئارسیناڵ بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندەکەی واژووکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، 32 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەکان (کاتژمێر 11:28) بەکاتی ئیسپانیا، یانەی ئارسیناڵ تەواوی نرخی شکاندنی تۆماس پارتێ کە 45 ملیۆن پاوەندە خستووەتەسەر هەژمار بانکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بە فەرمی یاریزانەکەیان گواستووەتەوە.

لەم کاتەدا بەڕێوبەرانی ئەتلەتی و دیێگۆ سیمیۆنی توڕەیی دایگرتوون و نەیانتوانیوە شوێنگرەوەی یاریزانەکە دابینبکەن، نەشیانتوانیوە لە ڕووی یاساییەوە ڕێگری لە گواستنەوەکە بکەن.

کێشەی سیمیۆنی لەوەدابووە کە پێشوەخت لەگەڵ لوکاس تورێرای یاریزانی یانەی ئارسیناڵ دەربارەی تاکتیکی وەرزی نوێ قسەیکردووە، تەواوی ئەو پلانانەی ئاماژەی پێکردوون تۆماس پارتێی تیادا بووە، ئەوەش دەریدەخات کە ئارسیناڵ دەرگای دانوستاندنەکانی بە شێوەیەکی کتوپڕ بۆ گواستنەوەی پارتێ داخستووە و ئیسپانییەکان دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، پارتێ خۆشحاڵە بە یاریکردن بۆ یانەی ئارسیناڵ، چونکە لە ڕووی وەرزشییەوە ئارتێتا بەڵێنی زیاتری پێداوە و لە ڕووی داراییشەوە موچەی هەفتانەی بەبڕی 250 هەزار پاوەند بۆ تەرخانکراوە.

بابەتی پێشتر

سۆڵشایەر دووردەخاتەوە؟ بەڕێوبەری یونایتد پەیوەندی بە پۆچتینۆوە کردووە

بابەتی دواتر

دوای کۆتاییهاتنی میرکاتۆی 2020 ئەم یاریزانانە بێ یانە مانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share