چێڵسی لە هاوکێشەی هالاند کۆڵنادات

بەرپرسانی چێڵسی دەیانەوێت هالاند بۆ پێکهاتەی توخێک دابینبکەن

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کردووەتە ئامانج و لە پلانیاندایە بەهەر نرخ و شێوازێک بێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دابینی بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئیندیپێندیت، یانە زەبەلاحەکەی لەندەن “چێڵسی” هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند دەستپێکردووە، ئامادەییشیان دەربڕیوە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابینبکەن.

یانە شینەکەی شاری لەندەن لەم وەرزەدا بە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و فاینەڵی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان گەیشتووە، بوونی تۆماس توخێل بە ڕاهێنەر هەموو هاوکێشەکانی گۆڕیوە و لە ئێستادا ڕاهێنەرەکە خواستی لەسەر هالاندە و داوای لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و هاوکارانی کردووە دابینی بکەن.

هالاند لەلایەن ئیدارەی چێڵسییەوە داواکراوە

ڕۆژنامە ناودارەکەی بەریتانیا نوسیویەتی، نرخی شکاندنی بۆندی هالاند 75 ملیۆنە و ئەو نرخە بەرزتر دەبێتەوە، چونکە ناوبراو لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و بەر لەو وادەیە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی چێڵسی بەڵێنیداوە بەهەر نرخێک بێت بۆ چێڵسی بگوێزێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. لە ماوەی 3 ڕۆژدا 7 کەس کوژراون و خۆیان کوشتووە

بابەتی دواتر

دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ لە تورامی بچووک نزیکبووەتەوە

یانەی نیوکاسڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ نزیکبووەتەوە. خاوەنە سعوودییەکانی یانەی…
Total
0
Share