هیچ نزیکبوونەوەیەک لە نێوان هیلال و مێسی ڕووینەداوە

گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتەش ڕێککەوتنی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نەکردووە.

ماوەتەوە بزانین وەرزی داهاتوو ئەفسانەکەی ئەرجەنتین لە کوێ یاری دەکات، تاوەکو ئێستاش سێ بژاردەی لەبەردەمدایە، کە پێکهاتوون لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئینتەر میامی و هیلالی سعوودی.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە کاربەدەستانی هیلال بۆ ئەوەی مێسی ڕازی بکەن، ئۆفەریان پێشکەش بە سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا کردوو.

لە بەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، فێرناندۆ پۆلۆی ڕۆژنامەنووسی ناودار دووپاتیکردووەتەوە، هیچ نزیکبوونەوەیەک لە نێوان مێسی و هیلال ڕووینەداوە، بە هەمانشێوە کەسە نزیکەکانی بوسکێتس و ئەلبا ڕەتیانکردووەتەوە پەیوەندییان لەگەڵ یانەکەی سعوودیە پێکهێنابێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەلبا و بوسکێتس تاڕادەیەک پەیوەستە بە گەڕانەوەی مێسی بۆ یاریگای “کامپ نو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share