بەرشلۆنە بۆ دێمبیلی: نوێینەکەیتەوە، یاریناکەیت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە فشاری توندی لەسەر عوسمان دێمبیلی-ی فەرەنسی دروستکردووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، چەند مانگێکە بەڕێوەبەرانی ئازولگرانا هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی دێمبیلی دەستپێکردووە.

لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە ئامۆژگاری کردووە، بە ئۆفەرەکانی ئیدارەی خوان لاپۆرتا قایلبێت و گرێبەستەکەی تاوەکو چوار وەرزی دیکە نوێبکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە تاوەکو ئەم ساتە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ستافی کارگێڕیی بارسا دواپەیامیان ئاڕاستەی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە کردووە، دووپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلنەبێت و بۆندەکەی نوێنەکاتەوە، لەم وەرزەدا هیچ چانسێکی یاریکردنی پێنادرێت.

دێمبیلی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ بارسا کۆتاییدێت، یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە و ئامادەن داواکاری و مەرجەکانی جێبەجێبکەن، بەو مەرجەی لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەبکات.

بابەتی پێشتر

بنزیمە: لە منداڵییەوە خەون بەم خەڵاتەوە دەبینم

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئاوی زرێبار نزیکەی هەزار و 500 هێکتار وشکیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
Total
0
Share