قەتەر ڕێگە بە هاوڕەگەزبازی دەدات؟

هاوڕەگەزبازی لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی تاوانە، سزاکەی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە و هەندێک جار دەگاتە ئاستی گوللەبارانکردن.

ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیار: ئایا هاوڕەگەزبازان دەتوانن بەشداریی مۆندیالی 2022 بکەن، کە لە قەتەر ئەنجام دەدرێت؟

لە پێشوودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ئاشکرای کرد، هاوڕەگەزبازان مافی بەشداریکردنیان لە مۆندیالدا هەیە و بەخێرهاتن دەکرێن. تەنانەت ڕێگەشی پێ داون ئاڵا ڕەنگاوڕەنگەکەیان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا بەرز بکەنەوە.

لە بەرامبەردا عەبدولعەزیز عەبدوڵڵا ئەنساری لیوای پاراستنی گەشتیاران لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “هەر هاندەرێک ئاڵای هاوڕەگەزبازی بەرز بکاتەوە، لێی دەسەنین و ڕێگە نادەین نمایشی بکات، ئەوەش لەپێناو پاراستنی خۆیدا تاوەکو لەلایەن کەسانی چواردەورەوە هێرش نەکرێتە سەری، لە ڕاستییدا ئەوەی بۆ چێژوەرگرتن لە تۆپی پێ هاتووە با بینەر بێت، بەڵام ڕێگە نادرێت هیچ ئاماژەیەکی سیاسی لەناو و دەرەوەی یاریگا بکەن”.

بابەتی پێشتر

چەند سوودێكی گرنگی "چای كیس" بزانە

بابەتی دواتر

(OK) لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشلۆنە جەنگی هالاند بەرپا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share