کۆمپانیاکەی دیۆکۆڤیچ چارەسەر بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا دەدۆزێتەوە

کۆمپانیایەکی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ، نزیکبووەتەوە لە بەرهەمهێنانی جۆرە چارەسەرێکی پزیشکی بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا، بەهۆیەوە مرۆڤایەتی پێویستی بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین نامێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دیۆکۆڤیچ خاوەنی لەسەدا 80ی پشکەکانی کۆمپانیای (QuantBioRes) دانیمارکییە، کە تایبەتە بە تەکنەلۆجیای زیندەیی، لەئێستاشدا سەرقاڵی بەرەوپێشبردنی جۆرە چارەسەرێکن بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا، یاخود ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

کۆمپانیاکە لە ئەنجامی کۆتایی چارەسەرەکە نزیکبووەتەوە، بڕیارە هاوینی 2022 تاقیکردنەوەی لە سەرانسەری جیهان لێبکرێت.

ئەم دۆزینەوە پزیشکییە هاوکاتە لەگەڵ دیپۆرتکردنەوەی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە ئوسترالیاوە بۆ سڕبیا، لەبەر ئەوەی یاریزانە جیهانییەکە تاوەکو ئەم ساتە ئامادەنەبووە ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنێت، هەر بەوهۆیەشەوە لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) فیلادلفیا لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و ئێمبید 50 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بەڵگە بە داتا.. بەهێزترین هێرشبەرانی جیهان لە خوولی ئەڵمانیا یاریدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share