قەتیسبوونی گەرما ڕەنگە ببێتەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسە مەترسیدارەكان

داوای زیادكردنی هەوڵەكانی كرد بۆ سنووردانان بۆ دیاردەی قەتیسبوونی گەرما.

براوەیەكی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێیوایە گۆڕانكارییەكانی ئاوهەوا دەبنەهۆی دەركەوتنی ڤایرۆسی مەترسیداری نوێ بەهۆی توانەوەی بەستەڵەكەكان كە قەتیسبوونی گەرما كارئاسانییان بۆدەكات.

ڕای كوون چۆنگ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و پسپۆڕی بواری ئاووهەوا دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە پێشبینیدەكرێت ڤایرۆسی نوێ بێنەئاراوە، ڕەنگە هۆكاری ئەوە توانەوەی بەستەڵەكەكان بێت لە ناوچە ساردەكان، بەڵام مرۆڤایەتی لەئێستادا هۆكاری نەخۆشییەكان نازانێت كە بەهۆی ئەوەوە دەردەكەون.

لەم چێوەیەدا چۆنگ لە ڤیستیڤاڵی NAUKA 0+ داوای زیادكردنی هەوڵەكانی كرد بۆ سنووردانان بۆ دیاردەی قەتیسبوونی گەرما.

پێشتر كۆمەڵەی زانایان پەیوەندیی نێوان توانەوەی خێرای بەستەڵەكەكانی نزیك كەناراوەكانی ڕوسیا و كەنەدا و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێوان سەگەئاوی و گیاندارەكانی دیكە، كە لە جەمسەری باكوور و ناوچەكانی نزیكیان دەژین، ئاشكراكردبوو.

پەتاكان لەو ناوچانەدا بوون كە توانەوە تیایاندا ڕوویداوە.

س: سپۆتنیك

بابەتی پێشتر

 كوڕی بەرپرسێكی تەندروستییە.. یەکەم منداڵی عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی دواتر

"لیستی 30" .. کاندیدەکانی فرانس فوتبۆڵ باڵۆندۆر کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share