لەبەردەم کارەساتێکی جیهانیداین.. ژمارەی مەترسیدار لەبارەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەخرێتەڕوو

دووەم ئۆكسیدی كاربۆن یەكێك لە گازە گەرمكەرە پەیوەندیدارەكانە بە گۆڕانی ئاووهەوا، بەهۆی ئەوەی بۆ چەند سەدەیەك لە بەرگەهەوای زەویدا دەمێنێتەوە بەبێ لەناوچوون.

 

 

داتاکان لەبارەی ئاستی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا مایەی نیگەرانییە، بەجۆرێک بە ڕێژەی 50% زیادیکردووە بەراورد بە ماوەی بەر لە سەردەمی پیشەسازی، ئەمەش دۆخی هەسارەکەی بەجۆرێک مەترسیدارکردووە لە ملیۆنان ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

پێوەرەکان بۆ بوونی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا پیشانیدەدات، ئاستی ئەو گازە لە بەرگەهەوادا بەبەردەوامی لە بەرزبوونەوەدایە، کە هۆکاری یەکەمی قەتیسبوونی گەرمایە.

ئەو پێوانانە وایکردووە زانایانی جیهان هۆشداریی توند بدەن لەبارەی زیاتربوونی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا، کە پێویستی بە کەمکردنەوەی بەپەلەی دەردانی گازە ژەهراوییەکان هەیە، بەڵام وڵاتانی جیهان تائێستا شکستیانهێناوە لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.

لەوبارەیەوە ڕاڵف کیلینگ زانای کیمیای جیۆلۆجی بۆ پێوانی  دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە پەیمانگای “سکریپس” بۆ زانستی زەریاکان دەڵێت، “مایەی نیگەرانییە ئێمە ناتوانین کارێکی بەکۆمەڵ بکەین بۆ ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی بەردەوامی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن.

ئەو زانایە بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە، “ئێمە لەبەردەم خراپترین کارەساتی جیهانیداین”.

بەرلە شۆڕشی پیشەسازی کە لە سەدەی نۆزدەدا دەستیپێکرد، ئاستی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا 280 بەشە لە یەک ملیۆن بەدرێژایی نزیکەی شەش هەزار ساڵ، لەدوای ئەوکاتەوە تا ئێستا مرۆڤایەتی 1.5 ملیۆن تۆن دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی دەرداوەتە ناو بەرگەهەواوە.

ئەو دەردانە خێرایەی گازە ژەهراوییەکان و دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بەتایبەت هۆکارە بۆئەوەی زەوی لە دۆخێکدا بێت کە لە چوار ملیۆن ساڵی ڕابردوودا بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەپێی داتاکان دوایین جار کە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن گەیشتووەتە ئەو ئاستە بەرزەی ئێستا 4.1 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بووە و گەیشتووەتە 400 بەش لە یەک ملیۆن.

ئەوەی ئێستا بەسەر زەویدا دێت پێشتر لە مێژووی مرۆڤایەتییدا نەبووە، لە لەناوچوونی دارستانەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان لە ئێستا و داهاتوودا لە 5 بۆ 25 مەتر ئەمەش بەسە بۆ نوقمبوونی ژمارەیەک لە شارە گەورەکانی جیهان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

وردەكاریی كوژرانی یاریزانێكی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share