كوڕی بەرپرسێكی تەندروستییە.. یەکەم منداڵی عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

یەکەم منداڵی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر وەرگرت.

جاسم حوجامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرخ-ی بەغداد ڕایگەیاند، “ئەو منداڵەی ڤاکسینەکەی وەرگرتووە کوڕی خۆمە و تەمەنی 13 ساڵە”.

ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەت لە عێراقدا، کە لە تەمەنی 13 ساڵیدا ڤاکسینی کۆرۆنای ورگرتبێت.

تاوەکو ئێستا پێشنیارەکانی سیستمی تەندروستیی بەشێك لە وڵاتان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ پێدانی ڤاکسین بە منداڵان و نەوجەوانان وەڵامدانەوەی ئەرێنیی نەبووە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕەزامەندیی لەسەر هیچ یەکێک لەو پێشنیازانە بۆ پێدانی ڤاكسین بە منداڵان نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
Total
0
Share