61 رۆژە ژنێک بە گورچیلەی بەرازەوە دەژی

ژنێکی ئەمریکی ماوەی 61 رۆژە گورچیلەی بەرازی بۆ چێندراوە و لە ئێستادا تەندروستیی بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات.

توانا لونی دانیشتووی ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکایە ماوەی چەند مانگێک بوو بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەیەوە دەیناڵاند دوای ئەوەی پزیشکەکان بێهیوابوون لەوەی بتوانن گورچیلەی مرۆڤێکیان دەستبکەوێت و بۆی بچێنن بڕیاریاندا گورچیلەی بەرازی بۆ بچێنن.

نەشتەرگەری گواستنەوەی گورچیلەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نیویۆرک ئەنجامدرا بە وتەی پزیشکەکان، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە رۆژ بەرۆژ تەندروستیی نەخۆشەکە بەرەوباشتر دەچێت و لە ئێستادا بیرلەوە دەکەنەوە لە ماوەی مانگێکدا نەخۆشەکە بنێرنەوە ماڵەوە.

توانا لونی تەنها کەس نییە کە گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرابێت، پێشتر هەمان نەشتەرگەری بۆ چوار کەسی دیکە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ کەسێکیان دوای نەشتەرگەرییەکە تەمەنیان نەگەیشتووەتە دوو مانگ و گیانیان لەدەستداوە.

لونی لە بارەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی دەڵێت، “من ژنێکی سەرسوڕهێنەرم، ئەمە سەرەتایەکی نوێیە بۆ ژیانم”.

لەگەڵ پێشکەوتنی لایەنی پزیشکی لە جیهاندا و بەرەپێشچوونی نەشتەرگەرییەکانی چاندنی ئەندامەکانی جەستە، لە ئێستادا جیهان بەهۆی کەمی بەخشەری مرۆڤ دەناڵێنێت، ئەمەش هانی پزیشکانی داوە بەدوای جێگرەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بگەڕێن، کە ئەویش ئەندامەکانی ئاژەڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
زیاتر ببینە

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە، پۆلیسی پارێزگاكە لەماوەی سێ ڕۆژدا 40 كەسی دەستگیركردووە.…
Total
0
Share