ڕۆناڵدۆ داوای یاریزانێكی لە مانچستەر یونایتد كردووە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ-ی پۆرتوگالی داوای لە ئیدارەی مانچستەر یونایتد كردووە گرێبەست لەگەڵ كیێزا-ی هێرشبەری یوڤانتۆس واژووبكەن.

ڕۆژنامەی زە سەن-ی بەریتانی ئاشكرایكردوە، ڕۆناڵدۆ پێشنیازی واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ فیدیریكۆ كیێزا خستۆتە بەردەم ئیدارەی مانچستەر یونایتد.

ڕۆناڵدۆ پێشتر لە یوڤانتۆس یاریی لەگەڵ كوڕە ئیتاڵییەكە كردووە و دووانەیەكی بەهێزیان پێكەوە دروستكردبوو.

ڕۆژنامەی زە سەن پێیوایە ئیدارەی مانچستەر یونایتد بۆ كڕینی كیێزا، پێویستی بە 100 ملیۆن یورۆ هەیە.

هاوینی ئەمساڵ یانەی چێڵسی 80 ملیۆن یورۆی خستە بەردەست ئیدارەی یوڤانتۆس بۆ دەستبەرداربوون لە كیێزا، بەڵام گرێبەستەكە ئەنجام نەدرا.

بابەتی پێشتر

چاوپێكەوتنی مێسی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

بابەتی دواتر

زیانەکانی ڕێگریکردن لە پژمین مەترسین بۆسەر جەستەی مرۆڤ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share