مەترسییەكی تیك تۆك لەسەر منداڵان ئاشكرادەكرێت

هەواڵی ناڕاست و تیۆری پیلانگێریی پەیوەندیدار بە پەتا و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كە ملیۆنان بینەریان لەسەر ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) هەبووە تائێستا لە ئەپەكەدا هەیە و منداڵانی بچووك دەتوانن بیبینن سەرەڕای مەترسییەكانی لەسەریان، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویكردووەتەوە.

ڕێكخراوی نیوگارد، كە دەستەیەكی ناحكومییە و چاودێریی زانیارییە هەڵەكانی سەر ئینتەرنێت دەكات، بوونی زۆرێك لەو هەژمارانەی ئاشكراكردووە كە لەلایەن سەدان هەزار كەسەوە لەسەر ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) چاودێری دەكرێن و چەندین زانیارییان تێدایە، كە داوای وەرنەگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكەن، سەرەڕای بانگەشەكردن بۆ “درۆ و زانیاریی شێوێنەر” دەربارەی پەتای كۆڤید-19.

نیوگارد ڕوونیكردوەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەكی لەو بارەیەوە لە حوزەیرانی ڕابردوو بڵاوكردووەتەوە و ناردوویەتی بۆ حكومەتی بەریتانیا و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زانیارییە شێوێنەرانە هێشتا لەسەر ئەپڵیكەیشنە چینییەكە ماونەتەوە.

ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 9 ساڵ كەمترە توانیویانە بگەنە ئەو ناوەرۆكانە، سەرەڕای ئەوەی گوایە ئەپڵیكەیشنەكە بۆ كەسانی تەمەن 13 ساڵ و زیاترە.

ئەلووكس كادیێر، ئەندامی ڕێكخراوەكە لە بەریتانیا دەڵێت، تیك تۆك شكستیهێناوە لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەی زانیاریی تەندروستیی هەڵە و مەترسیدار، سەرەڕای بانگەشەی خاوەنەكانی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە و توند.

ئەوەشی وت، “دۆخەكە خراپتردەبێت بەهۆی زیادبوونی كارلێكی منداڵان لەگەڵ ئەو ناوەڕۆكانەی خۆڤاكسینكردن ڕەتدەكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و دەنگدانی ئەلیكترۆنی 100% هاوتا بوون

بابەتی دواتر

چاوپێكەوتنی مێسی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share