ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و دەنگدانی ئەلیكترۆنی 100% هاوتا بوون

بەشداری هێزە ئەمنییەكانی سنووری هەڵەبجە لە دەنگدانی تایبەت فۆتۆ: عومەر فەتاح

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی ئەنجامەكانی ژماردنەوەی دەستیی دەنگدانی تایبەت، 100% هاوتا بووە لەگەڵ دەنگدانە ئەلیكترۆنییەكە.

كەمێك لەمەوبەر جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت، ژماردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگانە كراون كە بە تیروپشك دیاریكرابوون بۆ ئەوەی دووبارە ژماردنەوەی دەستییان بۆ بكرێت.

غلای دڵنیایی داوە لەوەی ئەنجامەكانی ژماردنەوەی دەستی لەو وێستگانەدا 100% هاوتا بوون لەگەڵ ئەنجامەكانی دەنگدانی ئەلیكترۆنی.

دوێنێ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، بڕیارە سبەینێش دەنگدانی گشتی بەرێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

لە بۆردومانەکەی دوێنێی چەمچەماڵ شەهیدێك و دوو بریندار هەن

بابەتی دواتر

مەترسییەكی تیك تۆك لەسەر منداڵان ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share