کەرکوک.. بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون

لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک دەستڕێژی گوللـە لە مەفەرەزەیەکی پۆلیس کراوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو هەینی، مەفرەزەیەکی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ژمارەیەک ماتۆڕسواریان داوە، لەوکاتەدا دەستڕێژی گوللـە لە هێزەکانی پۆلیس کراوە و دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون.

ڕووداوەکە لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک ڕوویداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بەڕێوەچوو، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی پرۆسەی دەنگدانی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیى هه‌رێم: كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت

كه‌شناسیى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شوهه‌وا و پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى جێگیرده‌بن. به‌پێى پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیی…
Total
0
Share