بۆ ڕێگری لە كۆچبەران 12 وڵاتی ئەوروپی داوای دروستكردنی دیواربەند لەسەر سنوورەكانیان دەكەن

ئاڵای یەكێتیی ئەوروپا

12 وڵاتی یەكێتیی ئەوروپا لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی كۆمسیۆنی ئەوروپایان كردووە، داوای خەرجكردنی پارە لە یەكێتییەكە دەكەن بۆ بونیادنانی دیواربەندێك بەئامانجی ڕێگری لە كۆچبەرانی نایاسایی.

نووسراوەكە دوێنێ لەلایەن وەزیرانی وڵاتانی وەك (نەمسا، یۆنان، هەنگاریا و پۆڵەندا)وە ئاراستەكراون، دەڵێن، دروستكردنی دیواربەندێكی كاریگەر خزمەت بە كۆی یەكێتیی ئەوروپا دەكات، نەك تەنها وڵاتانی داواكار.

لە نامەكەدا كە ئاراستەی مارگاریتیس شیناس، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و ویلفا یۆهانسۆن، كۆمسیاری كاروباری ناوخۆ كراوە، هاتووە، پێویستە ئەم ڕێوشوێنە یاساییە لە بودجەی یەكێتیی ئەوروپا پارەداربكرێت بە لەبەرچاوگرتنی وەك كارێكی لەپێشینە.

لیتوانیا، كە یەكێكە لەو وڵاتانەی نامەكەی واژووكردووە، هەرخۆی دەستیكردووە بە دروستكردنی دیواربەندێك بە درێژیی 508 كیلۆمەتر لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا، بۆ ڕێگری لەو شەپۆلی كۆچەی ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی یەكێتیی ئەوروپا كردووە.

لاتیڤیا-ی هاوسێیشی بوونی پلانێكی هاوشێوەی ئاشكراكرد بۆ بونیادنانی پەرژینێكی تەلبەند كە درێژییەكەی 134 كیلۆمەتر دەبێت لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ بیلاڕوسیا.

س: ئاژانسی بلۆمبێرگ

بابەتی پێشتر

پیاوە ئارام و کرداریەکەی کوردستان

بابەتی دواتر

ئەمریكا 125 هەزار كۆچبەر وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share