یاریزانێكی تری بەرشلۆنە تووشی پێكان بوو

سێرجینۆ دێست، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریكا لەیارییەكەی جامایكا لە پاڵاوتنی مۆندیال، تووشی پێكان هات و یاریگای جێهێشت.

دێست بەهۆی زۆریی ئازاری ئەژنۆیەوە نەیتوانیوە یارییەكەی ئەمریكا بەرامبەر جامایكا تەواوبكات و یاریگای جێهیشتووە.

پێكانی دێست هاوكاتە لەگەڵ دووركەوتنەوەی هەریەك لە یاریزانان دیمبێلی و ئەگوێرۆ و برایسوایت لە ڕیزەكانی بەرشلۆنە، كە ئەوانیش پێشتر هەر بەهۆی پێكانەوە نەیانتوانیوە یاریی بكەن.

هەردوو یاریزان ئانسو فاتی و كۆتینیۆ-ش بەم دواییە لە پێكان گەڕاونەتەوە و هێشتا لە ڕووی توانای جەستەییەوە بۆ یاریكردنی تەواوەتی ئامادەنین، هەرچەندە پێدەچێت دوای یارییە نێودەوڵەتییەكان، شیاوی یاریكردن بن.

بابەتی پێشتر

عێراق لە یاریگای خۆی بەرامبەر سوریا و كۆریای باشوور یاری دەكات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە ماوەی دەنگدان درێژبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share