ڤان دی بێک دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات

بەهۆی پشتگوێخستنییەوە لەلایەن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی، یانەکانی نیوکاسڵ، ئەیاکس ئەمستەردام، خواستیان لەسەر گواستنەوەی ڤان دی بێک نیشانداوە، بەڵام یاریزانەکە حەزی بە یاریکردنە بۆ یانەی گەورەتر.

بەپێی سەرچاوەکە، ڤان دی بێک داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە دەرفەتی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ پێکبهێنێت، واتە ئەو پردی پەیوەندییەی بۆ دروستبکات، کە لێپرسراوی کاروباری یاریزانان بەردەوام بۆ بریکارەکانیانی دروستدەکەن.

ڤان دی بێکی هۆڵەندی لەم وەرزەدا لەلایەن ئولی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی-یەوە پشتگوێخراوە، سەرباری ئەوەی بەردەوام وەک یاریزانێکی گرنگ وەسفیدەکات، بەڵام هیچ چانسێکی یاریکردنی ڕاستەقینەی پێنەبەخشراوە و ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە.

بابەتی پێشتر

کیمیچ ڕەتیدەکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت و هۆکارەکەش ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ڕۆدیگێر لەگەڵ دوو زەبەلاحی ئینگلتەرا لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی یاریی ناکات

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات. مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک…
Total
0
Share