دەنگدانی تایبەت لە هەرێم.. تا ئێستا ڕێژەی بەشداری لە هەولێر كەمترین و لە دهۆك و سلێمانی زۆرترینە

ڕێژەی بەشدارییكردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكرێت، تا ئێستا لە هەولێر كەمترین بەشداریكراوە، بەراورد بە دهۆك و سلێمانی.

تیمی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتیان لە ڕێگەی نووسینگەكانی كۆمسیۆنەوە كۆكردووەتەوە، ڕێژەی بەشدارییەكە تا نزیكەی كاتژمێر 01:00 بەمشێوەی خوارەوەیە:

هەولێر : 30%

سلێمانی : 42%

دهۆك : 41%

كەركوك : 40%

هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆكان بەمشێوەیەیە:

ڕانیە : %50

گەرمیان : %50

زاخۆ : 50%

بڕیارە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تا كاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەردەوامی هەبێت، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە، زیاتر لە یەك ملیۆن و 196 هەزار كەس لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان و ئاوارەكان و گرتووخانەكان لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان نزیكەی 200 كەسی شیعەمەزهەبی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

عومەر سەید عەلی: دەنگدان درێژكراوەی خەباتی سەدەیەكی مرۆڤی كوردە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share