ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان نزیكەی 200 كەسی شیعەمەزهەبی كردە قوربانی

لە تەقینەوەیەكدا لە مزگەوتێكی تایبەت بە پێكهاتەی هەزارەی شیعە مەزهەب لە ئەفغانستان، نزیكەی 200 كەس بوونە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی پێكهاتەی هەزارە لە شاری قەندوز-ی باكووری خۆرهەڵاتی ئەفغانستان ڕوویداوە، كردەوەكە نوێژخوێنانی لەكاتی بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی كردووەتە ئامانج.

سەرچاوە پزیشكییەكانی قەندوز بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس-یان ڕاگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە لانی كەم 50 كەس كوژراون و 140 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو مزگەوتەی كراوەتە ئامانج ناوی “سەید ئاباد”ــە و سەر بە كەمینەی هەزارەیە، كە شیعەمەزهەبن.

بابەتی پێشتر

دوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی و ڕوسی نۆبڵی ئاشتییان پێبەخشرا

بابەتی دواتر

دەنگدانی تایبەت لە هەرێم.. تا ئێستا ڕێژەی بەشداری لە هەولێر كەمترین و لە دهۆك و سلێمانی زۆرترینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share