ڤیدیۆ.. چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران “فیکە” لە چەند سەربازێکی ئەمریکی دەکەن

ساڵانە نزیکبوونەوەی سوپای پاسداران و هێزەکانی ئەمریکا لە یەکتر لە ئاوەکانی خلیجدا ڕوودەدات، چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو یەختی سوپای پاسداران و ئەمریکا لەیەکدی نزیکبوونەوە و ئەندامانی پاسداران “فیکە” لە ئەمریکییەکان دەکەن.

ڤیدیۆکە لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە ڕێگریان لە جوڵە و سنوربەزاندنی هێزەکانی ئەمریکا کردووە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەندامێکی سوپای پاسداران دەڵێت، “وێنەی کەشتییەکانیان و ئەو کەرەستانەی پێیانە دەگرم”.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە ئەندامانی سوپای پاسداران و سوپای ئەمریکا لە ئاوەکانی خەلیجی فارسدا بەریەک دەکەون و پێشتریش سوپای ئەمریکا بە گولـلەی ئاگادارکردنەوە، ئەندامانی سوپای ئاگادارکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە ژمارە

بابەتی دواتر

لە هەرێمی كوردستان، دهۆك زۆرترین و سلێمانی كەمترین دەنگدەری تایبەتیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share