لیڤاندۆڤسكی ڕیكۆردێكی ڕۆناڵدۆی دوبارە كردەوە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی، هێرشبەری بەرشلۆنە ڕیكۆردێكی دوبارە كردەوە كە پێشتر بەناوی ڕۆناڵدۆ و فالكاوەوە بووە.

لیڤا بەرامبەر ئیشبیلیە گۆڵێكی جوانی تۆماركرد و ژمارەی گۆڵەكانی بۆ پێنج گۆڵ بەرزكردەوە.

بەوەش ڕیكۆردی هەردوو یاریزان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و فالكاوی دوبارە كردەوە كە ئەوانیش پێشتر توانیویانە لە چوار یاریی سەرەتای خولی ئیسپانیا پێنج گۆڵ بكەن.

پێشتر ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2009 لە چوار یاریی پێنج گۆڵی كردبوو، فالكاویش ساڵی 2011 لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدرید لە چوار یاریی سەرەتا پێنج گۆڵی تۆماركرد.

بەرشلۆنە ئەو یارییەی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوەو بە 10 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 12ی ئه‌یلولی 2021‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بن، چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی…
Total
0
Share