هاوڕێیه‌کی کریستیانۆ نهێنیی ئه‌تله‌تیکۆی ئاشکرا کرد

ڕۆژنامه‌نووس و هاوڕێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئیدو ئاگێری دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، یاریزانه‌که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه‌ نه‌کردووه‌.

ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیسپانیا و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئیدو ئاگێری له‌ میانی به‌شداریکردنی له ‌بەرنامەی “ئیل چیرینگیتۆ” ئاشکرای کرد، که‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پەیوەندییان بە خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کاره‌کانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووه‌.

ئاگێری به‌ جوسێپ پێدریرۆڵی ڕاگه‌یاندووه‌، “ئه‌وه‌تان بۆ ئاشکرا ده‌که‌م که‌ ڕوویدا، چونکه‌ ئه‌وانە‌ی ده‌وترێن و بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ ڕاست نین، به‌ڵکو یه‌که‌م په‌یوه‌ندی که‌ به‌ خۆرخی مێندێزه‌وه‌ کراوه‌ له‌لایه‌ن جیل مارینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌تله‌تیکۆ و دیێگۆ سیمیۆنی-یه‌وه‌ بووه‌، ئه‌تله‌تیکۆ گرنگی به‌ بارودۆخی کریستیانۆ داوه‌، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی.”

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە کریستیانۆ تواناکانی پێشکەش بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بەڵام یانە زەبەلاحەکەی مەدرید ڕەتیکردووەتەوە گرێبەستی پێشکەش بکات.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا سوپرایزی هه‌یه‌ و دوایین پلانی به‌م جۆره‌یه‌

بابەتی دواتر

ئالکاراز: قورسە بەو ئاستەی ئێستاوە بەردەوام بم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share