یوڤانتۆس پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دەکات

یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس بیر لە ئاڵوگۆڕی دیبالا بە دیمبیلی دەکەنەوە

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەیکردووە، کە یانەی یوڤانتۆس هەوڵدەدات دانوستاندن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پاولۆ دیبالا بە عوسمان دیمبیلی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دەستپێبکات.

دوای ساڵێک لە واژووکردنی بۆندی ئاڵوگۆڕی میرالیم پیانیچ بە ئارسەر مێلۆ، ڕۆژنامە ناودارەکەی شاری تۆرینۆ “توتۆ سپۆرت” دووپاتیدەکاتەوە، کە دووبارە ئیتاڵیەکان لە پلانیاندایە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕی دیکە واژووبکەن.

دیبالا لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا بۆ نوێکردنەوەی لەگەڵ ئیدارەی لاڤیکیا سینیۆرا بە ڕێککەوتن نەگەیشتووە، واتا دەکرێت لە هاوینی 2021 بە نرخێکی کەمتر، یان هاوینی 2022 بێبەرانبەر ماڵئاوایی بکات، ئەوەش بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکەی ناچارکردووە بژاردەی فرۆشتنی تاووتوێ بکەن بەرلەوەی نرخی ببێتە بێبەرانبەر.

یانەی یوڤانتۆس پێشنیازی ئالوگۆڕی دیبالا بە دیمبیلی بۆ بەرشلۆنە دەکات

یانەی بەرشلۆنەش تایبەت بە عوسمان دیمبیلی لەهەمان بارودۆخدایە و بۆندی ڕەش ئەسمەرەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا لەگەڵ ستافی لاپۆرتا بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە نەگەیشتووە.

پاڵپشت بە دۆخی هەردوو یانە و یاریزان و پێشهاتەکان، ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤی و پاڤێل نێدڤیدی یاریدەدەری، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پێشنیاز بۆ ئیدارەی نوێی بەرشلۆنە دەکەن لەبارەئ ئاڵوگۆڕە گەورەکەوە دەست بە دانوستاندن بکرێت.

بابەتی پێشتر

چوار یانە ململانێی ئالابا دەکەن و زاهاڤی دەڵێت: بڕیاری کۆتایی نەدراوە

بابەتی دواتر

تەرمی چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share