مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، مزگەوتی گەورەی سلێمانی “مزگەوتی کاك ئەحمەدی شێخ” نۆژەندەکرێته‌وه‌ و تێچووەكەشی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

وه‌زاره‌تەكە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مانگی ئایاری ڕابردوو دوای ئەوەی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی سەردانی مزگەوتەكەی كردووە، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئەنجومەنی وەزیران كردووە تاوەكو ڕەزامەندی لەسەر تێچووی نۆژەنكردنەوەی دەرببڕێت.

باسی لەوەشكردووە، دوای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی “مزگەوتی کاك ئەحمەدی شێخ” به‌ خه‌رجكردنی تێچووی نۆژه‌نكرنه‌وه‌كه‌، كه‌ 349 ملیۆن و 680 هه‌زار دیناره‌.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف، مانگی داهاتوو دەستدەکرێت بەنۆژەنکردنەوەی مزگەوتەكە و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە ‏شارەزوور بەخاكسپێردرا.‏ کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە،…
Total
0
Share