كۆڵبەرێكی کورد لەکاتی بینینی هێزە ئەمنییەکاندا جەڵتەی دڵ لێیدا و مرد

شەوی ڕابردوو لەکاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە سنووری نۆدشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی کورد جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانیلەدەستدا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی “شەوکەت قوربانی” بووە و لە سنووری “زاوەر”ی سەر بە “نۆدشە” لە هەورامانی ڕۆژهەڵات کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سەرسنوری ئێرانەوە، بەهۆی دڵەڕاوکێوە جەڵتەی دڵ لێیداوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشكرایانكردووە، ئەفسەرێکی ئەو هێزانە بەناوی “سەعید جەمالی” ڕێگرییکردووە کە تیمی فریاگوزاری بگاتە سەر شەوکەوت قوربانی و چارەسەری بۆ ئەنجامبدات، بۆیە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆڵبەرانە بەنزینیان پێبووە و خودی شەوکەت قوربانی سێ دەبە بەنزینی پێبووە.

ئەو کۆڵبەرە تەمەنی 45ساڵ و باوکی سێ منداڵ بووە، هەروەها یەکێک بووە لە دانیشتووانی گوندی زاوەر لە دەوروبەری نۆدشەی سەر بە شاری پاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژی شۆفێرەکەی پەرلەمانى كوردستان دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “پاش ڕووداوی…
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەم ئاقارەدا بڕوات ناڕەزایی لەڕادەبەدەر بەرامبەر حكومەت دروستدەبێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكارانی ژینگەپارێز دەردەبڕێت بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیان و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەگەری قەیرانی…
Total
0
Share